سەعید خەتیبزادە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران لە وتووێژ لەگەڵ تۆڕی ئەلمەیادین ڕایگەیاند: ڕۆچنەی دیپلۆماسی هێشتا کراوەیە و دیپلۆماسی هەمیشە لە پەرەسەندنی گرژییەکان سەرنجڕاکێشترە.
هۆشداریشی بە سێ وڵاتی ئەوروپی دا: ترۆیکای ئەوروپی بیانوویەک بۆ دروستکردنی گرژیی زیاتر دەڕەخسێنێت و پێویستە ئەم سێ وڵاتە وریا بن.
چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەکدا کردەوەی نایاسایی سێ وڵاتی ئەوروپی بۆ گەڕاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایش دژی ئێرانی ئیدانە کرد.
Your Comment